ڤیدیۆ؛ پۆرتۆ بردیەوە و پێپێ یەکەم گۆڵی کرد

23-02-2019
سه‌فین ته‌ها @safintaha
.
.
نیشانەکردن خولی پۆرتوگال - پۆرتۆ - کاسیاس - پێپێ
A+ A-
رووداو-هەولێر

یانەی پۆرتۆ پێشەنگی ریزبەندی خولی پۆرتوگالی قایمترکرد، دوای ئەوەی لە یانەی تۆندێلای بردەوە.

یاریەکە لە یاریگەی جواو کاردۆسۆ لە باکووری پۆرتوگال کرا، ئەمە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەری 23ـی خولی یانەکانی پۆرتوگال بوو، کە تێیدا یانەی پۆرتۆ بووە میوانی یانەی تۆندێلا و یارییەکەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لێبردەوە.

لە نیوەی یەکەمدا دراگاو لە رێگەی کێپلەر پێپێ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، ئەمە یەکەم گۆڵی یاریزانەکەی پێشووی ریال مەدرید و بێشکتاش بوو لەگەڵ یانەی پۆرتۆدا کە ناوەڕاستی ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە بۆ خولی پۆرتوگالی.

لە نیوەی دووەمدا ئۆلیڤەر تۆرێسی ئیسپانی گۆڵێکی زۆر جوانی بۆ پۆرتۆ کرد و ئەنجامەکەی کرد بە دوو بە سفر بۆ یانە شین و سپییەکە، بەهەمان شێوە ئەمەش یەکەم گۆڵی تۆرێسی ژمارە 10ـبوو لەم وەرزەدا.

دوا گۆڵی یارییەکەش لە رێگەی یاریزانی مەکسیکۆیی هێکتۆر هێرێرا کرا بە ئاسیستی یاسین براهیمی.

بەم بردنەوەیە بەشێوەیەکی کاتی، یانەی پۆرتۆ جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بێنفیکای دووەم بۆ چوار خاڵ زیادکرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە