پێشمەرگەی سلێمانی راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

رووداو – هەولێر

بە فەرمی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی راهێنەری نوێی یانەکەی دیاریکرد.

دوای دۆڕانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەرامبەر یانەی ئارارات لە گەڕی 17ـی خولی نایابی کوردستان، ئەرسەلان جەلالی را‌هێنەری یانەکە، راستەوخۆ دوای یارییەکە دەستیلەکارکێشایەوە.

ئەمڕۆش دەستەی کارگێڕی یانەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ یاسین مەنافی راهێنەری پێشووی یانەی نەورۆز کۆتاییپێهێنا و بە راهێنەری نوێی یانەکەیان ناساند.

یاسین مەناف یەکێکە لە باشترین راهێنەرانی کوردستان  و خاوەن بڕوانامەی دکتۆرایە لە مەشقدانەوە، پێشتریش راهێنەرایەتی یانەکانی سیروانی نوێ و نەورۆز بووە.