ڤیدیۆ؛ سووریا دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمار دەکات

23-01-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
هەڵبژاردەی سووریا
هەڵبژاردەی سووریا
نیشانەکردن هەڵبژاردەی سووریا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ
 
هەڵبژاردەی سووریا بردنەوەیەکی گرنگی بەرامبەر هەڵبژاردەی هیندستان تۆمارکرد و هەلێکی گەورەی دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی شازدەی جامی ئاسیا.
 
لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەم و لە دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکاندا، هەڵبژاردەی سووریا بەرامبەر هیندستان یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە، بەڵام بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە دەبێت چاوەڕێی تەواوبوونی یارییەکانی ئەم گەڕە بکات.
 
لەنیوەی یەکەمدا یارییەکە هیچ گۆڵێکی بەخۆیەوە نەبینی، لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 76 عومەر خرێبین گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی سووریا تۆمارکرد، یارییەکە بەو گۆڵە لە بەرژەوەندی سوورییەکان کۆتاییهات و هەڵبژاردەکە یەکەم سێ خاڵی لە پاڵەوانێتییەکەدا بەدەستهێنا.
 
سووریا بەبردنەوەی ئەم یارییە بووە خاوەنی 4 خاڵ و هەلێکی گەورەی دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە.
 
بۆ گەیشتنی سووریا بە قۆناخی داهاتووی جامی ئاسیا، وەک یەکێک لە باشترین سێیەمەکان، هەڵبژاردەکە پێویستی بە ئەنجامی یەک کۆمەڵە دەبێت، بەمشێوەیە.

 
هۆنگ کۆنگ و فەلەستین یەکسانبن، سووریا دەگاتە قۆناخی داهاتوو.
ژاپۆن لە ئیندۆنیزیا بباتەوە، یانە بەپێچەوانەوە هەر سووریا دەگاتە قۆناخی داهاتوو.
عومان بەرامبەر قیرغزستان یەکسانببێت، یان ئوردن لە بەحرەین بباتەوە، هەڵبژاردەی سووریا دەگاتە قۆناخی 16ـی جامی ئاسیا.
 
ئەمە جاری شەشەمە هەڵبژاردەی سووریا بەشداری لە رکابەرییەکانی جامی ئاسیادا دەکات، ئەگەر بگاتە قۆناخی شازدە، دەبێتە یەکەمجار لە مێژوویدا هەڵبژاردەکە بۆ ئەو قۆناخەی پاڵەوانێتییەکە سەربکەوێت.


لە یارییەکەی دیکەی کۆمەڵەی دووەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئوسترالیا و ئوزبەکستان بە گۆڵێک بۆ هەلایەک یەکسانبوون، ئوسترالیا بە یەکەمی کۆمەڵەکە و ئوزبەکستانیش وەک دووەم گەیشتنە قۆناخی شازدەی جامی ئاسیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە