ڤیدیۆ؛ سابالێنکا گەیشتە قۆناخی 8ـی تێنسی کراوەی ئوسترالیا

رووداو دیجیتاڵ

 

ئارینا سابالێنکا، خانمە تێنسزانی بیلاڕووسی، پێنجەمی ریزبەندیی باشترینەکانی جیهان خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتەمی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ئوسترالیا.
 
سابالێنکا رۆژی دووشەممە لە شاری مێلبۆرن، بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بیلیندا بێنسیچی خانمە تێنسزانی سویسری خاوەن میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیادی تۆکیۆ 2020ـی بردەوە.
 
سابالێنکا حەوت پێنج و شەش دوو لە بێنسیچی بردەوە، لەمساڵدا ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکيشکرد، کە لە 8 یاریدا بەبێ ئەوەی یەک کۆمەڵە بدۆڕێنێت هەر هەشت یاری بردووەتەوە.
 
خانمە تێنسزانەکەی بیلاڕووس، لە قۆناخی هەشتدا رووبەڕووی براوەی یارییەکەی نێوان  دۆنا ڤێکیچی کرواتی و لینا فرۆڤێرتۆڤای چیکی دەبێتەوە.