ڤیدیۆ؛ ژاپۆن یەکەمی پاڵەوانێتی زانکۆکانی زستانە بوو

23-01-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Mike Mulholland / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
Photo by Mike Mulholland / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
نیشانەکردن پاڵەوانێتی زانکۆکانی زستانە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی پیاوانی کەنەدا لە پاڵەوانێتی زانکۆکانی زستانە، کە لە هاوینەهەواری لەیک پلاسید لە نیویۆرک لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە ئەنجامی 7-2 لە هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بردەوە و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
 
کازاخستان میدالیای برۆنزی پیاوانی هۆکی سەر سەهۆڵی بەدەستهێنا، بەهۆی بردنەوەی لە ژاپۆن بە ئەنجامی 8-1.
 
لە پێشبڕکێی سلالۆمی هاوتەریبدا، نەمسا زاڵ بوو، کە ماتیۆس پینک خەڵاتی زێڕی پیاوانی بەدەستهێنا و هاونیشتیمانییەکەی کارمین کاینز زێڕی ئافرەتانی بەدەستهێنا.
 
جۆن هاگنبۆشی ئەمریکی میدالیای زێڕی لە پێشبڕکێی خلیسکانی سەربەفر بەدەستهێنا، کە ماوەکەی 30 کیلۆمەتر .
 
لە کاتێکدا یاریزانی ئیستۆنی، ماریێل بۆلێس، لە پێشبڕکێی کرۆس کانتری، کە ماوەکەی 15 کیلۆمەتر بوو، خەڵاتی زێڕی بەدەستهێنا.
 
بە بردنەوەی چل و هەشت میدالیا، ژاپۆن لە پێشەنگی لیستی میدالیاکان بوو، کە 21 میدالیای زێڕ بوو، کۆریای باشووریش بە کۆی گشتی 29 میدالیا کە 12 میدالیای زێڕ بوو، پلەی دووەمی بەدەستهێنا، کەنەداش بە کۆی گشتی 13 میدالیای لە شەشیان زێڕ بوون، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
 
ئەمریکای میواندار بە 3 زێڕ لە کۆی گشتی حەڤدە میدالیا پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە