ڤیدیۆ؛ سێڤییا بەردەوامە لە لەدەستدانی خاڵ

23-01-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by CRISTINA QUICLER / AFP
Photo by CRISTINA QUICLER / AFP
نیشانەکردن سێڤییا سێلتا ڤتگۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

سێڤییا بۆ دووەم یاریی بەسەریەکەوە دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و 2-2 لەگەڵ سێلتا ڤیگۆ یەکسانبوو.
 
یارییەکە لەسەر یاریگە رامۆن سانچێز پێزخوان لە سێڤییا بەڕێوەچوو، کە لە خولەکی 37ـدا فرانکۆ سێرڤی تیپی میوانی بە گۆڵێک پێشخست.
 
ئیاگۆ ئاسپاس تەنیا 3 خولەکی دیکەی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی دووەمیش بۆ سێلتا ڤیگۆ تۆماربکات.
 
لە نیوەی دووەمدا یاریزانانی سێڤییا رووی راستەقینەیان دەرخست و دوای هەوڵێکی زۆر لە خولەکی 71 ئەلیخاندرۆ گۆمێز گۆڵی یەکەمی بۆ تیپەکەی لۆپیتیگێ تۆمارکرد.
 
بەهەمان سیناریۆی سێلتاڤیگۆ لە نیوەی یەکەمدا، ئپلیڤێ تۆرێسیش تەنیا 3 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی دووەم و یەکسانبوون بۆ سێڤییا تۆماربکات و ئەنجامی یارییەکە 2-2 کۆتاییهات.
 
سێڤییا بە 46 خاڵ هەر لە پلەی دووەمی ریزبەندیی مایەوە، سێلتاڤیگۆش بووە خاوەنی 27 خاڵ لە پلەی یانزدەم.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە