ئۆسامە رەشیدی کورد لە خولی پۆرتوگالەوە چووە خولی تورکیا

23-01-2021
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئۆسامە رەشید
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی غازی عەنتابی تورکی، بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ئۆسامە رەشید، یاریزانی کورد و کاپتنی یانەی سانتا کلارای پۆرتوگالیی بۆ یانەکەی راگەیاند.

یانە تورکییەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لەسەر ماڵپەری خۆی دەڵێت، بۆ ساڵ و نیوێک رێککەوتنیان لەگەڵ ئۆسامە رەشید کردووە، لە کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکەشیدا جەودەت ئاکینال، جێگری سەرۆکی یانەکە ئامادەبووە.

غازی عەنتاب، بەخێرهاتنی ئۆسامە رەشید بۆ یانەکەی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە کاروانی یارییکردنیدا لەگەڵ یانەکە.

Image

ئۆسامە رەشید، لە 1992 لە خانەوادەیەکی کوردی شاری کەرکووک لە دایکبووە، 22 یاریی نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردەی یەکەمی عێراق ئەنجامداوە، لە کاروانی یارییکردنیدا لەسەر ئاستی یانەکان، دێن بۆسچی هۆڵەندی، ڤی ڤی ئێکسلسیۆری هۆڵەندی، ئالفێن بۆیزی هۆڵەندی، فارێنسی پۆرتوگالی و لۆکۆمۆتیڤ پڵۆڤدۆیڤی بولگاری یارییکردووە.

پێشر یاریزانە 29 ساڵەکە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی خوار 16 ساڵان، خوار 17 ساڵان و خوار 19 ساڵانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا یارییکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە