لێدوانی راهێنەری لێستەر سیتی لەسەر پێکانی ڤاردی

23-01-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی لێستەر سیتی سەرەرای بردنەوەیەکی گەورە لە وێستهام، ئەستێرەیەکی لەدەستدا دوای ئەوەی جەیمی ڤاردی، تووشی پێکانبوو.

لەو یارییەدا کە شەوی چوارشەممە لە رکابەرییەکانی گەڕی 24ـی پرێمەرلیگ ئەنجامدرا، جەیمی ڤاردی لە گێمی یەکەمدا تووشی پێکانبوو، هەرچەند هەوڵیدا پێش وەرگرتنی پشووی نێوان گێمەکان لە یاریکردن بەردەوامبێت، بەڵام نەیتوانی و بەو هۆیەوە گۆڕانکاریی پێکرا.

برێندان رۆجەرز، راهێنەری لێستەر سیتی لەبارەی پێکانی یاریزانەکە گوتی، ڤاردی لە بەشی دواوەی ماسوولکەکانی رانیدا تووشی پێکانبووە و پێکانەکەی مەترسیدار نییە.

رۆجەرز لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، هیوادارم یاریزانەکە زوو چاکببێتەوە و چەند رۆژی کەمی داهاتوو بگەڕێتەوە، جەیمی سەرکردەیەکی راستەقینەی تیپەکەیە و ئەو بەشێکی گرنگی سەرکەوتنەکانی تیپەکەیە.

راهێنەری لێستەر سیتی زیاتر گوتی، ڤاردی چەند یارییەک لەگەڵ ئێمە نابێت، تیپەکە ئاستێکی باش پێشکەشدەکات و پێویستە لە باشترین ئاستدابێت، جەیمی یاریزانێکی باشە و بارودۆخەکە مەترسیدار نییە، بۆیە هیوادارم هەرچی زووە بگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای بەریتانیا بەهۆی ئەو پێکانەی یاریزانەکە تووشی بوو، ئەگەری هەیە ڤاردی 10 بۆ 15 رۆژ لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە