رووداو - هەولێر
دوای شکستەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر یانەی دەربەندیخان لەنێو یاریگە و هاندەرانی یانەی سەیدسادق، نازم جەبار، راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.
تەیب رەشید، سەرۆکی یانەی سەیدسادق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەرووداوی گوت، بەهۆی کەمتەرخەمییەوە راهێنەری یانەکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و گوتیشی، ئەو راهێنەرە بەبێ پلانە و پەیوەندیشی لەگەڵ یاریزانەکان باش نییە لەبەر ئەوە بڕیاریی دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیان داوە.
سەرۆکی یانەکە ئەوەشی بە رووداو گوت، شوێنگرەوەیان بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە دیارییکردووە و چاوەڕێی وەڵام دەکەن و ئامانجی ئەوان گەیشتنە بە خولی نایابی کوردستان لە وەرزی داهاتوو.
لەلایەن خۆیەوە نازم جەبار، راهێنەری یانەی سەیدسادق بە رووداوی گوت، ئەو ئاگاداری دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە نییە و منیش لە خەڵکەوە هەواڵەکەم پێگەیشتووە گوتیشی من بڕیار لە دەستەی کارگێری یانەکەم وەردەگرم نەک تاکە کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ