رووداوی وه‌رزشی ـ Gulf News
ماڵپه‌ری min90ی ئینگلیزی راپۆرتێكی له‌باره‌ی ئه‌زموونێكی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش دانانی زانیاری تیپه‌كانی خولی نایابی ئینگلیزییه به گوێره‌ی ره‌وشی ئێستایان له ریزبه‌ندی خوله‌كه، له‌گه‌ڵ یارییه‌كانی ماویانه له‌نێو سیستمێكی ئوتۆماتیكی پێشكه‌وتوو له ئه‌ژماری خشته‌ی كۆتایی وه‌رزه‌كه.
ئه‌زموونه‌كه له باره‌ی پێشبینی كۆمپیوته‌ر، بردنه‌وه‌ی ئارسناڵی به جیاوازی خاڵێك له مانچسته‌ر سیتی ده‌رده‌خات، هه‌ردوو تیپی مانچسته‌ر یونایتد و تۆتنهام ده‌گه‌نه چامپیۆنسلیگ، له‌و كاته‌ی یانه‌كانی ئه‌ستۆن ڤێلا، سه‌نده‌رلاند و نۆریچ ستیش داده‌به‌زنه خولی یانه پله یه‌كه‌كان. به گوێره‌ی بڵاوكراوه‌ی ماڵپه‌ره‌كه و به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو ئۆتۆماتیكی، ئه‌ستۆن ڤێلا به 29 خاڵ له كۆتایی ریزبه‌ندی یانه‌كانی پریمه‌لیگ دێت، به‌مه‌ش یانه‌كه له‌وه‌ته‌ی له له ساڵی 1992 كراوه به خولی نایابی ئینگلیزی یه‌كه‌مجاره داده‌به‌زێته ریزی یانه پله یه‌كه‌كان.
لێكدانه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی پێشبینی دابه‌زینی سه‌نده‌رلاند له‌گه‌ڵ نۆریچ سیتی ده‌كات. به جیاوازی ته‌نیا دوو خاڵ یانه‌ی بۆرنمۆس كه ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتووه له دابه‌زین رزگاری ده‌بێت و له پله‌ی 17 له‌نگه‌ر ده‌گرێت، یانه‌ی نیوكاسڵ له پێشی دێتن له‌گه‌ڵ سوانزی سیتی، له‌و كاته‌ی یانه‌كانی ویست برۆمیچ ئه‌لبیۆن، واتفۆرد، ستۆك سیتی و وێستهام یونایتد نیوه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ساوساهامبتۆن له كۆتایی وه‌رزه له پله‌ی 10 ده‌بێت، له پێش ئه‌و یانه‌كانی كریستال بالاس و ئێڤه‌رتۆن له پله‌كانی 9 و 8 ده‌بن. هه‌رچی چێڵسی هه‌ڵگری نازناوه‌كه‌یه كه ئێستا له پله‌ی 14 دایه، له كۆتایی وه‌رزه‌كه له پله‌ی 7 ده‌بێت به 59 خاڵ، له‌گه‌ڵ بوونی ده‌رفه‌تێكی زۆر كه‌م كه له %13 ره‌ت نادات، له‌وانه‌یه بتوانێت یه‌كێك له چوار پله‌كانی یه‌كه‌م بگرێت، كه ده‌گه‌نه چامپیۆنسلیگ.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و پێشبینیه‌ی كۆمپیۆته‌ر، سوپرایزی وه‌رزه‌كه لیسته‌ر سیتی كه ئێستا له پله‌ی دووه‌م دایه، له كۆتاییدا خۆی له پله‌ی 6 ده‌بینێته‌وه به 61 خاڵ، له‌گه‌ڵ بوونی رێژه‌ی %18 ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به چامپیۆنسلیگ له وه‌رزی داهاتوودا. هه‌رچی لیڤه‌رپووله ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به چامپیۆنسلیگ له‌ده‌ستده‌دات و به جیاوازی گۆڵ له دواوه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز دێت، كه دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان به 64 خاڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه چامپیۆنسلیگ.
هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی دوایی ئه‌نجامه‌كانی له هه‌ڵكشان و داكشان دایه و داواكاری رۆیشتنی راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی لویس ڤان گال له ئارادایه، كه‌چی مانچسته‌ر یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی 72 خاڵ و له پله‌ی 3 كۆتایی به‌و وه‌رزه ده‌هێنێت. هه‌رچی ئارسناڵه دوای 10 ساڵ دابڕان و به 77 خاڵ نازناوه‌كه به‌ده‌ستدێنێت و به جیاوازی ته‌نیا یه‌ك خاڵ له پێشی مانچسته‌ر سیتی دووه‌م دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ