فیران تۆرێس لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێتە یاریزانی بارسێلۆنا

22-12-2021
ئەحمەد سەنگاوی
ئەحمەد سەنگاوی @ahmadsangawe
A+ A-
فیران تۆرێس ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە چەند رۆژی داهاتوودا پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە دەکات و رێککەوتنی سەرەتایی لەنێوان هەردوو یانە ئەنجامدراوە.
 
میدیاکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایان کرد: "هەنگاوەکانی گواستنەوەی فیران تۆرێس بۆ ریزەکانی بارسێلۆنا خێراتر بووە و پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هێرشبەرەکەی مانچێستەر سیتی پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات، چونکە هەردوولا لەسەر مەرجەکانی یەکدی رازیبوون و رێککەوتنی سەرەتایی کراوە. ماوەتەوە وادەی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە".
 
میدیاکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن: "رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر گواستنەوەی تۆرێس کراوە، پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا تۆرێس لە شاری بارسێلۆنا بێت، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی تۆرێس لە بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ  و 10 ملیۆنیش وەکو مەرجی زیادکردن گرێبەست لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ بکات".
 
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا لەسەر داخوازی چاڤی هێرناندێز ئەم گرێبەستە ئەنجام دەدەن، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی هێڵی هێرشبەری یانە کەتەلۆنییەکە، هەروەها یاریزانی ناوبراو ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات، بۆ ئەوەی هەلی زیاتری بەشداریکردنی لە یاریییەکان هەبێت، چونکە لە مانچێستەر سیتی وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
 

فیران تۆرێس لەم وەرزەدا تەنیا لە 7 یاریی بەدرێسی مانچێستەر سیتییەوە بەشداری کردووە، 3 گۆڵی تۆمار کردووە.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە 6ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە دووچاری پێکان بووە لە 16 یاریی مانچێستەر لە بەشداریکردن بێبەش بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە