ڤیاریال بە سەرکەوتنێکی گەورە کۆتایی بە 2021 هێنا

 
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ڤیاریال سەرکەوتنێكی گەورەی لە خولی ئیسپانیا تۆمارکرد و بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەی ئالاڤێشی بردەوە.
 
کوڕانی ئونای ئێمری یارییەکی باشیان ئەنجامدا و لە یاریگەی لا سیرامیکای تایبەت بە خۆیان توانیان میوانەکەیان تووشی دۆڕانێکی قورس بکەن و پێنج گۆڵیان لێکردن.
 
جێرارد مۆرینۆ دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 18 و 88ـدا تۆمارکرد، بۆلای دیا بەهەمان شێوە لە خولەکانی 27 و 76 دوو گۆڵی دیکەی بۆ زەردەکان کرد، یێریمی پیدۆش گۆڵەکەی دیکەی ژێردەریاییە زەردەکانی لە خولەکی 79 هێنا.
 
گۆڵەکانی ئالاڤێش لەلایەن یاریزانان پێری بۆنس و خۆسێ لویس سامارتینەوە تۆمارکران لە خولەکەکانی 44 و 65.
 
بەم ئەنجامە یانەی ڤیاریال کۆی خاڵەکانی لە پلەی نۆیەم گەیاندە 25 خاڵ، بەڵام ئالاڤێش 10 خاڵ لەدوای پاڵەوانانی وەرزی رابردووی یۆرۆپالیگەوەن بە 15 خاڵ لە پلەی 18ـدان.
 
ئەمە دوایین یاریی یانەی ڤیاریال بوو لە ساڵی 2021 کە توانی دڵی هاندەرانی خۆشبکات و بردنەوەیەکی گەورە بکاتە دیاری بۆیان.