ئەیسی میلان گۆڵبارانکرا

22-12-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی ئیتاڵیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیسی میلان لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و ئەمجارە لەسەر دەستی یانەی ئاتالانتا گۆڵبارانکرا.

ئەیسی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی ئاتالانتا و یارییەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام پێدۆڕاند.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 10 ئالیخاندرۆ گۆمێز گۆڵێکی بۆ ئاتالانتا تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 61 و 63دا ماریۆ بارزالیچ و جۆسێپ ئیلیچیچ دوو گۆڵی دیکەیان لە تۆڕی ئەیسی میلان تۆمارکرد، لە خولەکی 72دا ئیلیچیچ گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد، لە خولەکی 83شدا لویس مۆریێل گۆڵی پێنجەم و کۆتایی یارییەکەی بۆ ئاتالانتا تۆمارکرد.

ئاتالانتا بەم بردنەوەیە هاتە پلەی پێنجەم بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ، ئەیسی میلانیش لە پلەی دەیەمی خولی ئیتاڵیایە و 21 خاڵی هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە