ریڤەر پلەیت بووە سێیەمی مۆندیال

22-12-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جامی جیهانی یانەکان ریڤەر پەیت کاشیما ئانتلەرز
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی بە بردنەوەی لە یانەی کاشیما ئانتلەرزی ژاپۆنی پلەی سێیەمی جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێنا.

لە یاری دیاریکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەمدا هەردوو یانە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و ریڤەر پلەیت یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

گێمی یەکەمی یارییەکە بە گۆڵێکی برۆنۆ زۆکۆلینی کۆتاییهات کە لە خولەکی 24دا تۆماریکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 73دا گۆنزالۆ مارتینێز گۆڵی دووەمیشی بۆ پاڵەوانی جامی لیبەرتادۆرێس تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 88 و 90شدا رافایێل سانتۆس بۆری بە لێدانی سزا و گۆنزالۆ مارتینێز دوو گۆڵی دیکەیان بۆ یانە ئەرجەنیتییەکان تۆمارکرد و میدالیای سێیەمی جامی جیهانی یانەکانیان بردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە