رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس و ناپۆلیدا بەڕێوەدەچێت.
لە یاریگەی جاسم بن حەمەد لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، ئەمڕۆ لە یاریی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان یۆڤێنتۆسی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیای وەرزی رابردوو و یانەی ناپۆلی پاڵەوانی ناشیۆناڵ کاپی ئیتاڵیا بەیەکدەگەن.
پێشتر دووجار ئەم دوو یانەیە لە جامی سوپەری ئیتاڵیا رووبەرووی یەکدی بوونەتەوە و جارێک یۆڤێنتۆس براوە بووە و ناپۆلیش جارێک لەسەر پشتی یۆڤی بووەتە پاڵەوان.
بەگشتیش ئەم دوو یانەیە 142 یارییان بەرامبەر یەکدی ئەنجامداوە و یۆڤێنتۆس 64 بردنەوەی هەیە و 31 بردنەوەش بۆ ناپۆلی بووە، لە47 یاریشدا یەکسانبوونە.
لافیکا سێنیۆرا (یوڤی) لە دوایین حەوت یارییدا بەرامبەر یانەی ناپۆلی، تەنیا یەک یاری دۆڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ