ئەلێکس تێلێس بوو بە یەکێک لە شێرەکان

22-12-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئەلێکس تێلێس
A+ A-

رووداو- رۆژان عەبدلرەحمان

گەلاتەسەرای یەکەم بۆمبی خۆی تەقاندەوە، بە هێنانی ئەلێکس تێلێس بۆ ریزی یانەکەی.

ماوەیەکی زۆرە یانەی گەلاتەسەرای تورکی دەنالێنێت بەدەست خراپی ریزی پشتەوەی چەپی بۆیە بە ‌هێنانی تێلێس بۆمبی خۆی تەقاندەوە.

زەردو سورەکان،لە وەرزی گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستی لەگەل یاریزانە تەمەن ٢١ سالانەکەی یانەی جێرمۆی بەرازیلی بە بری ٦ ملیۆن یۆرۆ ئیمزا کرد.

دوای کۆتای هاتنی یارییەکانی بەرازیل، چاوەرێدەکرێت ئەو یاریزانە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگاتە ئیستانبول وبە میدیاکان بناسرێنرێت.

ئەستێرەکەی جێرمۆ جگە لە یانەی گەلاتەسەرای،یانەی پۆرتۆ و چەند یانەیەکی ئەوروپێش بە دوای تواناکانی ئەو یاریزانەوەن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە