کریستیانۆ رۆناڵدۆ: دەمەوێت بە مێسی بڵێم کش مەلیک

22-11-2022
ئیحسان تاهیر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی، دووپاتیکردەوە کە پێیخۆشە ببێتە ئەو یاریزانەی کە لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر بە لیۆنێل مێسی بڵێت "کش مەلیک".
 
لەم مۆندیالەدا هەردوو رکابەرە سەرسەختەکە، بەدوای یەکەم نازناوی جیهانیدا دەگەڕێن لەگەڵ وڵاتەکانیان، بەر لەوەی کۆتایی بە کاروانی وەرزشیی خۆیان بێنن.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا، گوتی "گومانم نییە ئەم هەڤپەیڤینە، و هەڤپەیڤینەکانی دیکەش لەگەڵ یاریزانانی دیکە، هەندێکجار کاریگەری دەخەنە سەر یاریزانەکە، بەڵام کاریگەرییان ەبسەر تیپەوە نابێت". 
 
یاریزانە تەمەن 37 ساڵییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەستی بە سووکایەتی کردووە لە کاردانەوەیەی تێن هاگەوە، دووپاتیشیکردەوە کە پەشیمان نەبووەتەوە و هەڤپەیڤینەی لەگەڵ پێرس مۆرگان ئەنجامی داوە و گوتی "خەمی ئەوەم نییە کە ئەوانی دیکە بیر لە چی دەکەنەوە، کاتێک دەمەوێت قسە دەکەم. هەموو کەسێک لە تیپەکەدا دەزانێت من کێم و باوەڕم بە چی هەیە". 
 
رۆناڵذۆ باسی ئەو گرتە ڤیدیۆیەیشی کرد کە بەر لە چەند رۆژێک بڵاوبووەوە گوایە برۆنۆ فێرناندێخی هاوڕێی بە ساردی وەڵامی سڵاوەکەی داوەتەوە و جەختیشی کردەوە، کە زیادەڕۆیی تێدا کراوە.
 
رۆناڵدۆ کە لە ساڵی 2003 یەکەم یاریی لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال ئەنجامدا، گوتیشی "کەشوهەوای گشتی نایاب و ناوازەیە، دژە فیشەکە. یاریزانی داهاتوو کە دێتە ئێرە، پێویست ناکات لێی بپرسیت، باسی من مەکە، پێویست ناکات باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکەیت، یارمەتیان بدە و پرسیاری مۆندیالیان لێ بکە". 
 
هەفتەی رابردوو کریس بەهۆی هەوکردنی گەدە نەیتوانی بەشداری لە یاریی دۆستانەی بەرامبەر نایجیریا بکات، لەو بارەیەوە رۆناڵدۆ گوتی "هەستێکی باشم هەیە، لە فۆرمدام، مەشق و راهێنانێکی باشمان کردووە، تیپەکە و من ئامادەین بە باشترین شێوە دەست بە مۆندیال بکەین".
 
لەم دواییانەدا لە ریکلامێکی نایابی فیلمی "لویس ڤیتۆن"دا کریس شانبەشانی رکابەری هەمیشەیی خۆی، لیۆنێل مێسی، دەرکەوت کە وێنەی ئەو دووانەیان بەشێوەیەک گیراوە کە یاری شەترەنج دەکەن و لەو بارەیەوە بە پێکەنینەوە گوتی "پێم خۆشە ئەو یاریزانە بم کە بە مێسی دەڵێت کش مەلیک". 
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە لە 191 یارییدا 117 گۆڵی تۆمارکردووە، باشترین گۆڵکاری نێودەوڵەتییە، زیاتر گوتی "ئەگەر من جامی جیهانیش ببەمەوە، ئەم مشتومڕە بەردەوام دەبێت. هەندێک کەس زیاتر حەزیان لە منە، هەندێک کەمتر حەزیان لە منە، وەک لە ژیاندا، هەندێکیان حەزیان لە شۆخ و هەندێکیش حەزیان لە قژزەردە. مۆندیال هەمیشە بۆنەیەک دەبێت بۆ ئەوە. بەڵام ئەگەر پێمبگووترێت لە ژیانی وەرزشیمدا ئیدی هیچ جامێکی دیکە نابەمەوە، هەر دڵخۆش دەبم، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو شتانەی کە بەدەستم هێناون".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە