لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت یەکەم گۆڵی لە مێژووی مۆندیالدا تۆماربکات

رووداو دیجیتاڵ

 

هەردوو هەڵبژاردەی مەکسیک و پۆڵەندا هەوڵدەدەن دەستپێشخەرییەکی باش و بەهێزیان لە مۆندیالی 2022 هەبێت، کاتێک لەسەر یاریگای 974 رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.
 
لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالدا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هەوڵدەدات یەکەم گۆڵی خۆی لە مێژووی مۆندیالدا تۆماربکات و بەرامبەر مەکسیک ئاست و ئەنجامێکی باش بۆ پۆڵەندا بەدەستبێنێت، بۆ ئەوەی یەکەم هەنگاو بەرەو قۆناخی 16 بهاوێژێت، بەو پێیەی ئەرکییان زەحمەتە و لە کۆمەڵەیەکی قورسدا یاری دەکەن، کە ئەرجەنتینیان لەگەڵدایە، ئەو تیپەی زۆرترین پێشبینی بۆ بوون بە پاڵەوانی بۆ دەکرێت.
 
ئەم دوو هەڵبژاردەیە تەنیا جارێک لە مۆندیالی ساڵی 1978 لە ئەرجەنتین بەرامبەر یەکدی یارییان کردووە و یارییەکەش بە ئەنجامی 3-1 لە بەرژەوەندی پۆڵەندا کۆتایی هات.
 
ئەمە حەڤدەهەمین جارە هەڵبژاردەی مەکسیک بەشداری مۆندیال بکات، پۆڵەنداش نۆیەمین جارە، کە ئەمەی دوایی هەمیشە لە یاریی یەکەمی خۆی لە مۆندیالدا ئەنجامی باش بەدەستدەهێنێت، بە بەڵگەی ئەوەی لە دوایین 6 بەشداری خۆی لە مۆندیالدا 5 جار سەرکەوتن و جارێکیش یەکسانبوونی بەدەستهێناوە و هیچ یارییەک نەدۆڕاوە، بۆیە مەکسیکییەکان دەیانەوێت بەردەوام بن لە تۆمارکردنی مێژوو.
 
لە لایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی پۆڵەنداش بە سەرکردایەتی لیڤا هیوادارە جێپەنجەیەکی ئەرێنی لە مۆندیالدا لە قەتەر بەجێبهێڵێت، کە دەتوانێت بە هاوکاری یاریزانانی وەک میلیک چێزنی گۆڵپارێز دەتوانن کاری باش بکەن. 
 
میخنێڤیچی راهێنەری پۆڵەندی هەوڵدەدات سوود لە مۆڕاڵی بەرزی یاریزانەکانی وەربگرێت دوای ئەو ئاستەی بەرزەی تیپەکە لەم ماوەیەی دواییدا پێشکەشی دەکات، کە ئێستا تیپێکی زۆر رێکخراون و بەدەگمەن کەم و کوڕییەک لە ریزەکانی پێکهاتەکەیدا دەبینرێت.
 
مارتینێزی راهێنەری ئەرجەنتینی هەڵبژاردەی مەکسیکیش، وێڕای پشت نەبەستن بە چیچاریتۆ، متمانەی زۆری بە یاریزانەکانی هەیە و ئامانجی خۆی و یاریزانەکانی لەم مۆندیالەدا لە گەیشتن بە قۆناخی 16 گەورەترە، بۆیە بەرمبەر پۆڵەندا تەنیا دروسمی بردنەوە بەرز دەکەنەوە.