رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو پێشکێشدەکرێت، یاریزانێکی یانەی بارسێلۆناش بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە بەربژێری سەرەکییە.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، کە ساڵانە خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو لەسەر ئاستی جیهان دەداتە یاریزانی خوار 21 ساڵان رایگەیاند، ئەمڕۆ باشترین یاریزانی لاو بۆ وەرزی رابردوو خەڵاتدەکات.
بەپێی زۆربەی سەرچاوەکان، پێدری گۆنزالێس، یاریزانی یانەی بارسێلۆنا، کە ئێستا بەهۆی پێکانەوە لە یاریگەکان دابڕاوە بەربژێری سەرەکییە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە.
رۆژنامەکە دەڵێت " ئەمڕۆ کاژێر 13:15 لە بارەگای رۆژنامەکە، ناوی براوەی خەڵاتەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاشکرا دەکرێت.
پێدری لە کاتێکدا بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە بەربژێرە، وەرزی رابردوو زۆرترین یاریی بەدرێسی بارسێلۆنا و هەڵبژاردە جیاوازەکانی ئیسپانیاوە ئەنجامدا، رکابەری سەرەکیشی بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی و یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی ئەڵمانییە.
هەرچەند ناوی براوەی خەڵاتەکە ئەمڕۆ رادەگەیێندرێت، بەڵام رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لە رۆژی 13ـی مانگی داهاتوو دەبێت لە تۆرینۆ، بەڵام بارسێلۆنا رۆژی 14ـی 12 یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بوکا جونیۆرز دەکات لە سعودیە، ئەگەر پێدری خەڵاتەکە بباتەوە دەبێت موڵەت لە یانەکەی وەربگرێت بۆ ئەوەی بچێتە ئیتاڵیا بۆ وەرگرتنی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ