لیڤەرپوول و لێستەر سیتی لووتکەی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ دەکەن

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ لە پرێمەرلیگدا چوار یاری دەکرێن و لیڤەرپوول و لێستەر سیتی بۆ گرتنە دەستی پێشەنگی خولەکە یاریدەکەن.

کاژێر 15:00 بەکاتی باشووری کوردستان یانەی ئێڤێرتۆن دەبێتە میوانی یانەی فولهام، دواتر کاژێر 17:00 شیفێڵد یونایتد پێشوازی لە یانەی وێستهام یونایتد دەکات، کاژێر 19:30 لیدز یونایتد میوانداری ئارسیناڵ دەکات.

یاری لووتکەی ئەمڕۆش کاژێر 22:15 لە نێوان لیڤەرپوول و لێستەر سیتیدا دەبێت و هەرکامێکیان یارییەکە بباتەوە پێشەنگی خولەکە لە یانەی تۆتێنهام وەردەگرێت.