خانمە بازرگانێكی بەریتانیا دەیەوێت یانەی نیوکاسڵ یونایتد بکڕێتەوە

22-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئاماندا-ئینگلتەرا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئەماندا ستاڤیلی خانمە بازرگانی ئینگلتەرا بە نیازە یانەی نیوکاسڵ یونایتد بکڕێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، ئەماندا ستاڤیلی خانمە بازرگان دەیەوێت یانەی نیوکاسڵ یونایتد بکڕێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ مەیک ئاشلی سەرۆکی یانەی ئینگلیزییەکە قسەی کردووە.

 بە گوێرە هەواڵی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی، خانمە بازرگانەکە 300 ملیۆن پاوەند خستووەتە بەردەم سەرۆکایەتی یانەکە، بەڵام ئاشلی سەرۆکی یانەی نیوکاسڵ داوای 400 ملیۆن پاوەندی کردووە بۆ ئەوەی یانەکەی پێبفرۆشیت.

ئەماندا ستاڤیلی، خاوەنی کۆمپانیای پی سی پی کاپیتەڵە و جگە لەوەش خاوەنی 28 ملیار پاوەندە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە