پزیشکانی ئەڵمانیا مەرج لەگەڵ میسی دەکەن

22-11-2016
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن میسی ، رۆبن ، ریبێری
A+ A-

رووداو – هەولێر

پزیشکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، لە ئەگەری پەیوەندی کردنی لیۆنێل میسی بە یانەی بایرن میونشنەوە، ئامادەن بە تەواوی نەخۆشییەکەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە چاکبکەنەوە.

پزیشکانی ئەڵمانیا داوایان لە لیۆنێل مێسی کردووە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە بکات، لەبەرامبەردا ئەوان ئامادەن ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە بە یەکجاری لە نەخۆشییەکەی چاکبکەنەوە، کە ماوەیەکە ئەو یاریزانە بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

پێشتر لە کاتی هاتنی ئاریان رۆبن بۆ یانەی بایرن میونشن، ئەو پزیشکانە بەڵێنی چاکبوونەوەی پێکانە یەکلەدوای یەکەکانی ئەو یاریزانەیاندا و سەرکەوتوو بوون، بەدوای ئەویشدا فرانک ریبێری کە خەریکبوو بەهۆی پێکانەکەیەوە واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام ئەو پزیشکانە بە یارمەتی چەند ئامێرێکی دەزگای ناسا ئەو یاریزانەیان چارەسەرکرد.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە