رووداو دیجیتاڵ
وەرزی یەکەمی لیۆنێل مێسی لە خولی تۆپی پێی ئەمریکی بە شکست کۆتاییهات، دوای ئەوەی ئینتەرمەیامی بە بوونی مێسی دوایین یاریی ئەم وەرزەی دۆڕاند.
ئینتەرمەیامی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی چارلۆت و بە ئەنجامی 1-0 پێیدۆڕا، و یانەی کارۆلینای باکوور بۆ یەکەمجار بلیتی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکی بەدەستهێنا.
مێسی و یانەکەی بەر لەم یارییە، هیچ هیوایەکیان نەمابوو بۆ گەیشتن بە پلەی ئۆف، بۆیە بە ئاستێکی لاواز لەم یارییەدا دەرکەوتن، کە لیۆ ماندووبوونێکی زۆری پێوە دیاربوو، چونکە لە ئەرجەنتین گەڕابووەوە، کە بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2026 گەشتی کردبوو.
کێرڤین ڤارگاسی کۆڵۆمبی، لە خولەکی 13 تاکە گۆڵی تیپی خاوەن یاریگە و یارییەکەی تۆمارکرد و پلەی نۆیەمی بۆ چارلۆت مسۆگەر کرد.
لیۆنێل مێسی دواتر گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە. هەروەها دواتر نزیکبوو بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکات، بەڵام ئەوە رووینەدا و ئینتەرمەیامی و مێسی دۆڕان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ