ڤیدیۆ؛ ڤار نەیهێشت ریال مەدرید ریمۆنتادا بکات

22-10-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مه‌درید شاختار
A+ A-

رووداو دیجیتال

لە کۆمەڵەی دووەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگدا، ریال مەدرید لەسەر یاریگەی ئەلفرێدۆ دێستیفانۆ جارێکی دیکە جەماوەرەکەی تووشی بێئومێدی کرد و بە شاختار دۆڕا، کە دووەم یارییە بەسەریەکەوە دەدۆڕێت، کە بەر لە 3 رۆژ لەسەر هەمان یاریگە بە کادیزیش دۆڕابوو.

ریال بە هێرشێکی جوان دەستیپێکرد و ئاسینسۆ دوای وەرگرتنی پاسێکی هونەری لە مارسێلۆ لێدانێکی ئاراستەی گۆڵی شاختارکرد، بەڵام گۆڵپارێزە ئۆکرانییەکە لە شوێنی گونجاو بوو بۆ گەڕاندنەوەی تۆپەکە.

لە خولەکی 29 ماتیۆس کادۆزۆ گۆڵی یەکەمی بۆ شاختار تۆمارکرد و دوای دوو خولەک ڤاران گۆڵی دووەمی بۆ ئۆکرانییەکان لە تۆڕی گۆڵەکەیان کرد.

ئۆکرانییەکان بەوەندەش رانەوەستان و بە تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم وەک بوومەلەرزە مەدریدیان هەژاند.

لە نیوەی دووەمدا کوڕانی زیدان بەنیەتی ئەنجامدانی ریمۆنتادا قاچیان خستە نێو یاریگە و لە خولەکی 54 لوکا مۆدریچ هیوای بۆ هاوڕێکانی گەڕاندەوە و بە لێدانێکی مووشەکئاسا گۆڵی یەکەمی بۆ ریال تۆمارکرد.

دوای 5 خولەک ڤینیسیۆس ترسی خستە دڵی یاریزانانی شاختار و لە کۆششێکی تاکەکەسیدا گۆڵی دووەمی ریالی کرد.
دوای دوو خولەک تۆپێکی دیکەی خستە بەر قاچی بێنزیما، بەڵام نەیتوانی گۆڵ بکات

میلیتا و مێندیش بەختی خۆیان تاقیکردەوە، بەڵام بێ ئەنجام بوون، تەنانەت ڤالڤێردیش نەیتوانی ببێتە رزگارکەری مەدریدییەکان، کاتێک لە دووەم خولەکی زیادکراودا گۆڵی سێیەمی بەدەستهێنا، لەبەرئەوەی ڤار رەتیکردەوە، ئیدی زیادان و یاریزانەکانی بە دڵی شکاوەوە یاریگەیان جێهێشت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە