ڤیدیۆ؛ رۆبیالێس بۆ ماچکردنی خانمە یاریزانەکە داوایلێبوردن دەکات

رووداو دیجیتاڵ

لویس رۆبیالێس، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، دانی بەوەدا نا کە هەڵەی کردووە، کاتێک جینێفەر هیرمۆسۆی خانمە یاریزانی ئیسپانی ماچ کردووە و داوایلێبوردنی کرد.
 
رۆبیالێس، لە لێدوانێکدا داوایلێبوردنی کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەوەی روویداوە، لە ساتێکدا بووە کە هەستەکان لە بەرزترین ئاستی خۆیاندا بوون، بەبێ هیچ نیازێکی خراپ.
 
ئەمە پوختەی قسەکانی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیایە:
 
ئێمە رووبەڕووی رووداوێکی مێژوویین، یەکێکە لە رۆژە هەرە خۆشەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا، پاڵەوانی جیهان، شتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشە، هەر بۆیە ماوەیەکی زۆر لە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا کارمان کرد، و زۆر شانازی بەوەوە دەکەین. بەڵام راستییەکیش هەیە کە دەبێت لێی پەشیمان ببمەوە. هەموو ئەوەی لە نێوان من و خانمەکەدا روویدا ئەوەیە پەیوەندییەکی نایابم لەگەڵیدا هەیە وەک ئەوانی دیکە، و بە دڵنیاییەوە هەڵەیەکی گەورە بوو کە دەبێت دان بەوەدا بنێم، بەڵام ئەوە لە ساتێکدا روویدا کە هەستەکان لە بەرزترین ئاستی خۆیاندا بوون، بەبێ هیچ نیازێکی خراپ. پێموایە کارێکی هەڕەمەکی بوو.