ڤیدیۆ؛ بۆستن سێیەمجارە بەسەریەکەوە لە فێلادێلفیا دەباتەوە

رووداو دیجیتال

تیپی بۆستن سێلتیکس نزیککەوتەوە لە گەیشتن بە قۆناخی دووەمی یارییە یەکلاکەرەوەکانی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی باسکەی ئەمریکی، دوای ئەوەی توانی لە تیپی فێلادێلفیا سێڤنتی سێکسەرز بباتەوە.

سێیەم یاری یەکلاکەرەوەی نێوان بۆستن سێلتیکس و فێلادێلفیا سێڤنتی سێکسەرز بەڕێوەچوو، کە بۆ جاری سێیەم بەسەریەکەوە سەرکەوتن بووە بەشی بۆستن و ئەم یارییەی بە ئەنجامی 102 - 94 خاڵ بردەوە.

کیمبا وۆکەری یاریزانی بۆستن، بە تۆمارکردنی 24 خاڵ رۆڵی سەرەکی هەبوو لە بردنەوەی تیپەکەی، بەتایبەتیش کە 65 چرکە بەر لە کۆتاییهاتنی یارییەکە لە هەڵدانێکی دوورەوە 3 خاڵی بەدەستهێنا.

پیاوی یارییەکە جوال ئیمپیدی یاریزانی فێلادێلفیا سێڤنتی سێکسەرز بوو، کە لەو یارییەدا 30 خاڵی بەدەستهێنا و کۆنترۆلی 13هێرشی هەڵگەڕاوەی کرد، بەڵام ئەوە بەس نەبوو بۆ رزگارکردنی تیپەکەی لە شکست.

لەم قۆناخەدا 7 یاری ئەنجام دەدرێن و ئەو تیپەی 4 رووبەڕووبوونەوە بباتەوە، دەگاتە قۆناخی دواتر، بۆیە بۆستن کە 3 یاری یەکەمی بردووەتەوە، ئەگەر ژمارەی سەرکەوتنەکانی بکاتە 4 بردنەوە، بلیتی سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.