یانه‌ی ریال بێتیس گاڵته به مێسی ده‌كه‌ن
رووداو – هه‌ولێر
له بابه‌تێكی سه‌رنجڕاكێشدا یانه‌ی ریال بێتیسی ئیسپانی گالته به لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو مه‌شقه‌كانی تیپه‌كه‌ی.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریی یه‌كه‌می تیپه‌كه‌ی له لالیگا به‌شداریی نه‌كرد، دوێنێ گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی و خۆی بۆ یاریی داهاتوو ئاماده ده‌كات.
یاریی دووه‌می بارسا له لالیگا یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ریال بێتیس ده‌بێت.
یانه‌ی ریال بێتیس گاڵته به گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی ده‌كه‌ن و له توویته‌ردا وێنه‌ی مێسییان داناوه و هه‌ر به گاڵته و بۆ خۆشی نووسیویانه " په‌له مه‌كه لیۆ، تۆ ناچارنیت په‌له بكه‌یت!"
مێسی به‌رله‌وه‌ی لالیگای ئه‌م وه‌رزه ده‌ستپێبكات و له یه‌كه‌م مه‌شقی تیپه‌كه‌یدا دووچاری پێكان هات و ماوه‌یه‌كیش بوو به ته‌نیا مه‌شقی ده‌كرد، به‌ڵام دوێنێ بۆ مه‌شقه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی تیپه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه.