وەین روونی لەسەر گەیشتنی بە 200 گۆڵ قسەیکرد

22-08-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن وەین روونی، ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو - هەولێر

وەین روونی، هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی بەرامبەر گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە 200 لە کاروانیی وەرزشی خۆیدا پێشاندا، دوای ئەوەی شەوی رابردوو گۆڵێکی بەرامبەر مانچێستەر سیتی تۆمارکرد.

روونی لە دوایین یاریی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ گۆڵێکی لە مانچێستەر سیتی کرد و بووە خاوەنی 200 گۆڵ لە پرێمەرلیگ و بووە دووەم یاریزانە ئەو ژمارەی گۆڵی تۆمارکرد لە پرێمەرلیگدا، دوای ئالان شیرەر کە خاوەنی 26 گۆڵە.




روونی دەربارەی تۆمارکردنی ئەو رووداوە لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، دڵخۆش دەبووم ئەگەر یارییەکەمان بردبایەوە، بەڵام دڵخۆشم کە توانییم ئەو ریکۆردە تۆماربکەم و هیوادارم ژمارەی ئالان شیرەر بشکێنم، لە داهاتووی دەبینین بزانین چی دەبێت.

یاریزانە ئینگلیزییەکە گوتیشی، یارییەکە زۆر زەحمەت بوو، رکابەرەکەمان بەهێزبوو و بەردەوام پاڵەپەستووی دەخستە سەرمان، مانچێستەر سیتی شایستەی یەکسانبوون بوو، چونکە لە گێمی دووەمدا پێچەوانەی گێمی یەکەم زۆر باش یارییکرد.

لە دوایین یاریی گەڕی دووەمی پرێمەرلیگ مانچێستەر سیتی و ئێڤەرتۆن لەسەر یاریگەی ئیتیحاد بە گۆڵێک یەکسانبوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە