ئێڤەرتۆن رائول خیمینێز دەگوازێتەوە یانەکەی

22-08-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن خیمینێز-ئینگلتەرا
A+ A-

رووداو-هەولێر

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی رائول خیمینێزی یاریزانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی دەگوازێتەوە یانەکەی.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی ریکۆردی پۆرتوگالی، یانەی ئیڤێرتۆن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ رائو ل خیمینێزی یانەی بینفیتکا داناوە و دەیەوێت بیگوازیتەوە یانەکەی.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە یانە پۆرتوگالییەکە گرێبەستە 30 ملیۆن یۆرۆییەکەی رەتکردووەتەوە و داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ یاریزانە مەکسیکییەکە.

چاوەڕێدەکریت لە چەند ۆژی داهاتوودا هەردوو یانە لەسەر گواستنەوەی یاریزانە 26 ساڵییەکە بگەنە ئەنجام و یەکلاییبکەنەوە.

وەرزی رابردوو لە خولی چیننەوە داوای رائول خیمینێزی مەکسیکییان کرد بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بەڵام یاریزانەکە خولی چینی رەتکردەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە