سێ یانەی گەورەی عێراق داوای کریستیانۆکەی کوردستان دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئیبراهیم غازی گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێ یانەی گەورەی عێراق، رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی کورد دەکەن و دەیانەوێت لە وەرزی نوێدا لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا بۆ ئەوان یاری بکات.
 
بەپێی بەدواداچوونێکی دێسکی وەرزشی تۆڕی میدیایی رووداو، هەرسێ یانەی شورتە، پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، جەوییە و زەورا، رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئیبراهیم غازی، ئەستێرەی لاوی کوردستان و یانەی حدوود دەکەن و دەیانەوێت لە وەرزی نوێدا سوود لە تواناکانی ئەو یاریزانە وەربگرن.
 
ئیبراهیم غازی، لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، بە ئاستەبەرزەکەی هەمووانی سەرسامکرد و توانیی بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ ببێتە سێیەم گۆڵکاری خولەکە، ئەمەش سەرنجێکی زیاتری خستە سەر یاریزانەکە و بووە هۆکاری ئەوەی ژمارەیەکی زۆری یانەکان داوای ئەو یاریزانە بکەن.
 
ئیبراهیم غازی بە کریستیانۆوەکەی کوردستان بەنێوبانگە، تەمەنی 23 ساڵە و یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی کوردستانە لە رکابەرییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا.
 
بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەتی رووداو، هەرسێ یانە پەیوەندییان بە ئیبراهیم غازییەوە کردووە، بەڵام یاریزانەکە تاوەکو ئێستا وەڵامی یەکلاکەرەوەی نەداوەتە هیچ یەکێک لەو یانانە، بەتایبەت کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی حدوود ساڵێکی ماوە و پێویستی بە وەرگرتنی مافی دەستبەرداربوون لە یانەکەی هەیە.
 
یانەی حدوود لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا پلەی نۆیەمی ریزبەندی بەدەستهێنا، لە خولەکەدا یانەکە 37 گۆڵی تۆمارکرد، نزیکەی نیوەی گۆڵەکانی یانەکە لەلایەن ئەستێرە کوردەکەوە تۆمارکران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە