خامیس رۆدریگێز دەگەڕێتەوە ئەوروپا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
نیشانەکردن خامیس رۆدریگز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

خامیس رۆدریگز، دوای ئاستە ناوازەکەی لە کۆپا ئەمریکای 2024 بڕیاری داوە  گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ساوپاولۆی بەرازیلی هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە ئەو یاریزانە 33 ساڵەیە، چاوی لەوەیە دووبارە بگەڕێتەوە کیشوەری ئەوروپا بۆ یاریکردن.
 
خامیس لە کۆپا ئەمریکادا توانی سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی بکات و کۆڵۆمبیا بگەیەنێتە یاریی کۆتایی، کە توانی گۆڵێک بکات و 6 گۆڵی دیکە دروست بکات. خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەشی وەرگرێت.
 
یانەکانی ئیڤێرتن، ڤیاریال، ئاتلێتیکۆ مەدرید و سێلتاڤیگۆ چاودێری یاریزانەکە دەکەن و ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە وەرزی داهاتوو لە یەکێک لەو یانانە یاری بکات، بەڵام گرنگترین یانە کە لە خامیسەوە نزیک بێت یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالییە، ئەو یانەیەی 14 ساڵ بەر لە ئێستا خامیسی هێنایە ئەوروپا و بە جیهانی ناساند.
 
یانەی پۆرتۆ لە هەوڵی جددیدایە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە و دووبارە گەڕاندنەوەی بۆ خولی پۆرتوگالی.
 
پۆرتۆ وەرزی رابردوو لە ریزبەندیی سێیەمی خولی پۆرتوگالیدا بوو و نەیتوانی بگات بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، ئەو یانەیە لە یۆروپالیگدا بەشدارە.
 
خامیس یەکەم نازناوی کیشوەری خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە بردووەتەوە، کە ئەویش یۆروپالیگ بوو لە وەرزی 2010/2011.
 
خامیس لە تەمەنی 33 ساڵیدا سەلماندی کە هێشتا تواناکانی خۆی لەدەستنەداوە و دەتوانێت لە ئاستێکی بەرزی یاریکردندا بەردەوام بێت، هەر بۆیەش ئێستا گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانە گەورەکانی ئەوروپا ئەگەرێکی کراوەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە