بەفەرمی شوێنی یاری جامی سوپەری ئیسپانیا ئاشکراکرا

22-07-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یاریگەی تەنجە لە مەغریب
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی بڕیارییدا یاری جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێوان بارسێلۆنا و سێڤییا لە 12ـی مانگی داهاتوو لە شاری تەنجەی مەغریبی ئەنجامبدرێت.

فیدراسیۆنەکە لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، یاریگەی تەنجە میوانداریی ئەو یارییە دەکات کە 45 هەزار هاندەر لە خۆی دەگرێت، کە ساڵی 2011 یاریگەیەکە بە ئامادەبوونی ئاتلێتیکۆ مەدرید کرایەوە.

لە بەیاننامەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیادا هاتووە، ئەو یارییە دەبێتە یەکەم یاری وەرزی 2018-2019 و یارییەکە بە یەک یاریی دەبێت، پێچەوانەی وەرزەکانی رابردوو کە یاری چوون و گەڕانەوە بوو.


لە وەرزی رابردوودا ریال مەدرید نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی بردەوە، دوای ئەوەی بە هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە 5-1 لە بارسێلۆنای بردەوە.

بارسێلۆنا وەرزی رابردوو جامی شای ئیسپانیا و نازناوی لالیگای بردووەتەوە و سێڤییاش دووەمی جام بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە