رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا لە هەنگاوێکی گرنگ و جواندا، کۆمەڵێک منداڵی وڵاتەکەی بانگهێشتی ئەڵمانیا دەکات بۆ ئامادەبوون لە مەشقەکانی تیپەکە و سوود وەرگرتن لە بینینی یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە کاتی مەشقەکاندا.
هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا لە شوێنی مەشقەکانی خۆی لە شاری ماینز لەگەڵ کۆمەڵێک منداڵی هەڵبژێردراودا مەشقی ئەنجامدا کە بانگهێشتکرابوون بۆ ئەو مەبەستە.
هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا دەستپێکێکی نایابی بۆ یۆرۆی 2024 هەبوو، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 1-0 لە بەلجیکای بەربژێر بۆ وەرگرتنی پلەی یەکەمی کۆمەڵەی پێنجەمی بردەوە.
بەڵام دۆڕاندنەکەی لە یاریی دووەمدا بەرامبەر ئۆکراینا بە ئەنجامی 1-2، جارێکی دیکە هەڵوێستی لە گەیشتن بە قۆناخی 16ـی ئاڵۆزکردەوە و لەوانەیە پێویستی بەوە بێت لە رۆمانیای پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بباتەوە بۆ ئەوەی گەیشتنی بە قۆناخی 16ـی یۆرۆ مسۆگەر بکات.
هەرچۆنێک بێت، سلۆڤاکییەکان هەنگاوێکی جوان و دەستپێشخەرییەکی گرنگیان کرد، بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێ و پێگەیاندنی نەوەیەکی بەهرەمەن بۆ دواڕۆژی تۆپی پێیان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ