ڤیدیۆ؛ ئەمڕۆی یۆرۆ.. تورکەکان دەیانەوێت رێگە لە خەونەکەی رۆناڵدۆ بگرن

22-06-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
پۆرتوگال - تورکیا 19:00
پۆرتوگال - تورکیا 19:00
نیشانەکردن هەڵبژاردەی پۆرتوگال هەڵبژاردەی تورکیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە دوایین مەشقەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگالدا، دوو ئەستێرە بەنێوبانگ و گەورە ئامادە بوون، بەهەردووکیان تەمەنیان لە 80 ساڵ زیاترە، بەڵام بە رۆحیەتێکی گەنجانەی بەرزەوە دەیانەوێت لە یۆرۆدا سەرکردایەتیی هەڵبژاردەکەیان بکەن. کریس و پێپێ.
 
پۆرتوگال دوایین ئامادەکاریی بۆ یارییەکی ئاگرین و بەهێز دەکات، کە دەکرێت ئەم یارییە تاقیکردنەوەی راستەقینە بێت بۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی، یاریی بەرامبەر تورکیا.
 
پۆرتوگال لە یاریی یەکەمدا، بەزەحمەت لە چیکی بردەوە و بەسەرکەوتن چووە نێو رکابەرییەکە، بەڵام ئەو بردنەوەیە بۆ هاندەران ئومێدبەخش نەبوو، ئەوان چاوەڕێی زیاتر لە تیپەکەیان دەکەن، لەکاتێکدا خاوەنی یاریزان و ئەستێرەی دیارن لەسەر ئاستی ئەوروپا.
 
یارییەکەی ئەمشەو یاریی 27ـەمی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێت لە یۆرۆدا، دۆن لەبەردەم هەلی شکاندنی ریکۆردێکی مێژووییدایە و دەیەوێت ببێتە گەورەترین یاریزان لە یۆرۆدا گۆڵ بکات، بەو گۆڵەشی هاوکاریی تیپەکەی بکات بۆ گەیشتن بە قۆناخی شازدە.
 
پێچەوانەی پۆرتوگال، هەڵبژاردەی تورکیا لە یەکەم یارییدا بەرامبەر جۆرجیا، بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە دەرگای رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکەیدا.
 
تورکیا لە مێژوودا 9 جار بەرامبەر پۆرتوگال یارییکردووە، بەڵام هەرگیز لە رووبەڕووبوونەوە فەرمییەکاندا لەو هەڵبژاردەیەی نەبردووەتەوە، ئاردا گولەر، کینان یەڵدز و کەرەم ئاکتورکئوگلۆ دەیانەوێت ببنە ئەو نەوەوەیەی کۆتایی بە چاوەڕێکردنی هاندەرانیان دەهێنن بۆ بردنەوە لە پۆرتوگال.
 
براوەی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و پۆرتوگال، دەبێتە خاوەنی شەش خاڵ و یەکێکی دیکە دەبێت لە سەرکەوتووانی قۆناخی 16ـی پاڵەوانێتییەکە، بۆیەش ئەمشەو سینگاڵ ئیدونا پارک، پڕ دەبێت لە رکابەری و دەنگی هاندەرانی هەردوولا بۆ گەیشتن بەو قۆناخە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە