فەرمی.. کاتی کلاسیکۆی ئیسپانیا دیارییکرا


رووداو دیجیتاڵ

بەشێوەیەکی فەرمی کاتی بەڕێوەچوونی هەردوو کلاسیکۆی ئیسپانیا، بۆ وەرزی 2024-2023 دیارییکرا و کلاسیکۆی یەکەم لە یاریگەی بارسێلۆنا دەبێت.

بەپێی خشتەی نوێی یارییەکانی لالیگا، یاریی یەکەمی کلاسیکۆ رۆژی 29-10-2023 لەسەر یاریگەی مونتوجیک بەڕێوەدەچێت، کە لە وەرزی نوێدا بارسێلۆنا یارییەکانی لەو یاریگەیەدا ئەنجامدەدات.

یاریی گەڕانەوەی لالیگا لەنێوان هەردوو یانە، رۆژی 21-4-2024 لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە خشتەی یارییەکانی وەرزی نوێی لالیگا راگەیێنرا، لە گەڕی یەکەمی خولەکەدا، یانەی بارسێلۆنای پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە رۆژی 13ـی8ـی 2023 لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی خێتافی یارییدەکات، یانەی ریال مەدرید لە یاریگەی سان مامێس دەبێتە میوانی یانەی ئاتلێتیک بیلباو.

دوایین یاریی پاڵەوانی خولەکەش لە دەرەوەی یاریگەی خۆیان دەبێت، کاتێک بەرامبەر یانەی سێڤییا یارییدەکەن، یانەی ریال مەدرید لە دوایین یارییدا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی ریال بێتیس دەکات.