سەرۆکی بارسێلۆنا مەترسییەکی گەورەی لەسەرە

22-06-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە، هۆکارەکەشی زیادبوونی کێشییەتی بەبەردەوامی، لەو کاتەوەی بووەتەوە سەرۆکی یانەکە.
 
ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی راپۆرتێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ماڵباتی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا ترسیان لەوەیە لاپۆرتا تووشی جەڵتەی دڵ ببێت، بەهۆی ئەو خواردنە بەردەوامەی دەیخوات، کە بووەتە هۆکاری زیادبوونی کێشی بەبەردەوامی و خۆیشی ناتوانێت خۆی کۆنتڕۆڵ بکات."
 
راپۆرتەکە چەند نموونەیەکی لەسەر سەرۆکی یانەکە باسکردووە، کە پەیوەندییەکی زۆرباشی لەگەڵ خواردن هەیە و نووسیوویەتی "لاپۆرتا لە خواردندا ناتوانێت خۆی کۆنتڕۆڵ بکات، لە رێوڕەسمی نوێکردنەوەی گرێبەستی یەکێک لە یاریزانەکانی یانەکەدا هەرچی شیرینی لەسەر مێزەکە هەبووە خواردوویەتی، بەوانەش کە بۆ هاوڕێی یاریزانەکەش دانرابوون، کاتێکیش ئەو کارەیکردووە، لاپۆرتا پێیگوتووە تۆ دەتوانیت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت، بەڵام من نا."
 
جگە لەوەش لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لە خیرۆنا، لاپۆرتا چووەتە چێشتخانەیەک لەوێ خواردنەکانی بەدڵ نەبوو، لەبڕی ئەوە شیرینی زۆری خواردووە، تاوەکو یەکێک لە چاودێرەکان پێیگوتووە "ئاگاداری خۆت بە، بەو شێوەیە نابێت، خوان لاپۆرتاش لە وەڵامدا گوتبووی ناتوانم، ناتوانم، هەموو شتەکان دەخۆم و دەمارگیرم."

 
دوای نیو کاژێر لەو رووداوەش لاپۆرتا چووەتە شوێنێکی دیکە لەوێش شیرینی پێشکێشکراوە و خواردوویەتی، لە ناوەڕاستی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا بەهەمان شێوە خواردن پێشکێشکراوە و خواردوویەتی، دوای یارییەکەش ساندویچێکی خواردووە.
 
بەمەش خوان لاپۆرتا، لەو کاتەوەی بۆ جاری دووەم بووەتە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەبەردەوامی قەڵەو دەبێت و ماڵباتەکەی لەوە دەترسێن کە شتێکی بەسەر بێت.



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە