ئاسۆ رۆستەم دەچێتە یانەی کوێتی

 
رووداو دیجیتاڵ

ئاسۆ رۆستەم هێرشبەر و گۆڵکاری یانەی نەورۆز دەچێتە خولی کوێت و پەیوەندی بە یانەی سالمیەی ئەو وڵاتەوە دەکات.
 
تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی یانەی سالمیەوە راستی هەواڵەکە دووپاتدەکاتەوە و رۆژی هەینی گرێبەستی یاریزانەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ واژۆدەکرێت و ئاسۆ یەکەم ئەزموونی پیشەگەریی لە خولی کوێت تاقیدەکاتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو یانەی نەورۆز رێگری لە رۆیشتنی گۆڵکارەکەی ناکات و ستایشی ئەو ئاستەی دەکات کە لەم وەرزەدا یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە پێشکێشیکردووە.
 
ئاسۆ رۆستەم، باشترین هێرشبەری ئەم وەرزەی نێوخۆی عێراقە لە خولی عێراق و بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ دووەم گۆڵکاری خولی عێراقە.
 
چەند یانەیەکی دیکە لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق، لە هەوڵدابوون بۆ ئەوەی یاریزانە کوردەکەی یانەی نەورۆز ببەنە ریزەکانیان، بەڵام ئاسۆ یانە کوێتییەکەی هەڵبژاردووە و لە وەرزی نوێدا بڕیارە لەو خولە یاری بکات.