لێستەر سیتی دەستی بە راهێنان کردەوە

 

یانەی لێستەر سیتی بە بەشداری ئەستێرەکانی یانەکەی دەستی بە مەشق و راهێنانەکان کردەوە.

دوای ئەوەی یانەکانی پرێمەرلیگ دەستیان بە مەشق و راهێنانەکان کردەوە، یانەی لیستەری سیتیش دوای بڕیاری هەڵکردنی گڵۆپی سەر بۆ راهێنانەکان، یاریزانانی یانەکەی گەڕاندەوە نێو یاریگاکان و دەستی بە مەشقەکان کردەوە.

مەشقەکانی رێوییەکان بە تاک ئەنجامدرا، بەجۆرێک هەر پێج یاریزانێک لە چەند شوێنێکی جیاوازی یاریگادا مەشقیان ئەنجامدەدا.

لە هەفتەی داهاتوودا لێستەر دەست بە مەشقە بە کۆمەڵەکان دەکاتەوە و سەرجەم یاریزانەکانیشی ئامادەدەبن.

لێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی 2015-2016ـی پرێمەرلیگ لە دوای لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی ئێستا لە پلەی سێیەمی خولی ئینگلیزییە.