ئەمڕۆ لەمیانی یارییەکانی قۆناخی پێش کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا، لە شاری هەولێر یانەی قوەی جەویی و یانەی زەوڕا رووبەروی یەک دەبنەوە.
بە یەکگەیشتنی ئەم دوو تیپەی شاری بەغداد واتا کلاسیکۆی عێراق، هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆری هاندەر لە شارەکانی عێراق هاتوون بۆ پایتەختی کوردستان بۆ ئەوەی لە یارییەکەدا ئامادەبن .
یاریی قۆناخی پێش کۆتایی جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا رۆژی دووشەم لە ناو یاریگای فەڕەنسۆ هەریری بەڕێوەدەچێت، یانەی زەوڕا دەیەوێت رکابەرە سەرسەختەکەی خۆی ببڕێت و سێ خاڵ بباتەوە.
بە یەکگەیشتنی سپی پۆش و شین پۆشەکانی شاری بەغداد واتا یاریی کلاسیکۆ، هەر بۆیە بڕیارە هەزاران هاندەر سەردانی شاری هەولێر بکەن بۆ ئامادەبوون لە یارییەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ