بەفەرمی.. ڤان خال رۆیشتنی لە مانچێستەر یونایتد راگەیاند

22-05-2016
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئینگلتەرا، مانچێستەر، ڤان خال
A+ A-

رووداو - هەولێر

لویس ڤان خالی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رۆیشتنی لە یانەکەی راگەیاند، ئەمەش تەنیا چەند کاژێرێکی کەم پاش بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئینگلتەرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تۆڕی سکای سپۆرت راستەوخۆ پرسیاری لە ڤان خال کرد و پەیامنێری کەناڵەکە گوتی لە داهاتوودا لەگەڵ یانەکەت بەردەوام دەبیت؟ ئەو راهێنەرە گوتی نا کارەکە کۆتاییهاتووە.

ڤان خال دوو ساڵی بێ دەستکەوتی لەگەڵ مانچێستەر یونایتددا بەسەربرد کە تێیدا تەنیا یەک نازناوی جامی ئینگلتەرای بەدەستهێنا.

راگەیاندنی رۆیشتنی ڤان خال لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێ لە چەند کاژێری داهاتوودا خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی ئەرکی مەشقدانی مانچێستەر یونایتد بگرێتە ئەستۆ.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە