ڤیدیۆ؛ ئێمباپێ بەشداری لە کلاسیکۆدا دەکات؟

22-04-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کیلیان ئێمباپێ
کیلیان ئێمباپێ
نیشانەکردن کیلیان ئێمباپێ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی ریال مەدرید گەڕایەوە نێو مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکە، بەڵام دیارنییە بەشداری لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا دەکات یان نا؟
 
ئێمباپێ دوای ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئارسیناڵ تووشی پێکانبوو، لە یاریگەکان دوورکەوتەوە و لە یاریی رابردووی یانەکەدا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو بەشداریی نەکرد و لەنێو پەیژەکانەوە پاڵپشتیی هاوڕێکانی دەکرد."
 
کیلیان ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسایی مەشقەکانی ئەنجامداوە، بەڵام یاریزانەکە سبەی چوارشەممە بەرامبەر خێتافی یاری ناکات.
 
هەینی رابردوو پشکنینی پزیشکی بۆ ئێمباپێ ئەنجامدرا و دەرکەوتووە، یاریزانەکە تووشی هەوکردن بووە و پێویستی بە پشوو و وەرگرتنی چارەسەری سرووشتی هەیە، هەرچەند یاریزانەکە بەشداریی لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یانەکەدا کرد، بەڵام ناوی لە لیستی یاریزانانی ریال مەدریددا نییە بۆ یارییەکەی بەرامبەر خێتافی.
 
گەڕانەوەی ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، کە رۆژی شەممەی داهاتوو لە یاریی کلاسیکۆدا بەرامبەر یانەی بارسێلۆنا یاری دەکەن.
 
ئێمباپێ لەم وەرزەدا لە 49 یاریی سەرجەم و خول و پاڵەوانێتییەکاندا 32 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئاسیستی بۆ هاوڕێکانی کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە