رووداو دیجیتاڵ
دوای دۆڕانیان بەرامبەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆدا، دەنگۆی مانەوەی چاڤی هێرناندێز، وەکو راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بووەتە مژارێکی گەرم، سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەکەش وردەکاریی نوێ لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەی بارسێلۆنا دەڵێت "هەفتەی رابردوو چاڤی هێرناندێز، لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە کۆبووەتەوە و مەرجی خستووەتە بەردەم یانەکە بۆ مانەوە وەکو راهێنەری یانەکە."
سەرچاوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، مەرجی چاڤی بۆ بارسێلۆنا ئەنجامدانی سێ گرێبەستە، بەڵام دیکۆ پێیگوتووە پارەی پێویستمان بۆ گواستنەوەی یاریزانان نییە، خوان لاپۆرتاش لەو بارەیەوە هیچ قسەیەکی نەکردووە.
یانەی بارسێلۆنا لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی چاڤی لە ئەگەری رۆیشتنی لە یانەکە، بەڵام زۆرینەی ئەو راهێنەرانەی یانەکە دەیەوێت گرێبەستیان لەگەڵ بکات، یان ئەوەتا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی یانیش دەیەوێت پشوو بدات، بەشێکی راهێنەرەکانیش بە یانەکەیان گوتووە نازانن دۆخی یانەکە چی بەسەردێت بۆیە ئامادەنین ببنە راهێنەری یانەکە.
دوای شکستهێنانی یانەکە بۆ رازیکردنی راهێنەرێک، یانەکە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی چاڤی بۆ مانەوە لە یانەکە چڕکردووەتەوە، بەڵام چاڤی دەیەوێت گۆڕانکاری بکرێت بۆ ئەوەی تیپێکی رکابەریان هەیە.
میدیای ئیسپانیا ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، چاڤی بیر لە پێداچوونە بەبڕیاری رۆیشتن لە یانەکە دەکات و ئەگەری هەیە وەکو راهێنەری بارسێلۆنا بەردەوام بێت.
لە سەرەتای ئەم وەرزەدا ئەنجامەکانی بارسێلۆنا باش نەبوون، رۆژی 27ـی1ـی2024 دوای ئەوەی لە یاریگەی خۆیاندا بەرامبەر ڤیاریال دۆڕان، چاڤی بڕیارییدا لە کۆتایی وەرزدا لە یانەی بارسێلۆنا بڕوات، بەڵام هێشتا بەتەواوی دیارنییە ئەو راهێنەرە دەڕوات یان دەمێنێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ