ئینتەرمیلان، دەرکراوەکانی بارسێلۆنا دەباتە لای خۆی

22-04-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ئینتەرمیلان یانەی بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، دانوستاندنی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا دەستپێکردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دوو بەرگریکەری ئەو یانەیە.
 
میدیای ئیسپانیا، گوتوویانە پیێرۆ ئۆسیلۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئینتەرمیلان، لەگەڵ بەرپرسانی بارسێلۆنادا کۆبووەتەوە بۆ باسکردنی چەند بابەتێک، لەنێویاندا گواستنەوەی بەرگریکەرانی بارسێلۆنا بۆ ئینتەرمیلان.
 
سەرچاوە نزیکەکان لە یانەی بارسێلۆنا گوتوویانە، ئۆسێلیۆ لەگەڵ بەرپرسانی بارسادا کۆمەڵێک دۆسێی وروژاندووە، لە نێویاندا گرێبەستکردن لەگەڵ کلیمنت لینگلێ و ساموێل ئۆمتیتی، بەرگریکەرانی بارسێلۆنا کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ یانەکانی تۆتێنهام هۆتسپێر و لیچی ئیتاڵی دەکەن.
 
سەرچاوەکان زیاتر وتوویانە، بژاردەیەکی دیکە لەبەردەم ئینتەرمیلاندا هەیە، ئەویش گرێبەستکردن لەگەڵ ئیریک گارسیا، بەرگریکەری تەمەن 22 ساڵی بارسا، لەگەڵ جۆردی ئەلبا، بەرگریکەری باڵ لە بارسێلۆنا و ئەگەر هەیە گواستنەوەی یەک یان دوو لەو بەرگریکەرانە لە بارساوە بۆ ئینتەر رووبدات.
 
ئینتەرمیلان لە ئێستاوە سەرقاڵی گرێبەستکردنە لەگەڵ بەرگریکەرێکدا، پاشئەوەی دڵنیا بووەوە لەوەی میلان شکرینیاری بەرگریکەری یانەکە، لە هاوینی ئەمساڵدا و پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، روو لە یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە