لە ماوەی 9 ساڵدا نرخی سۆن هیونگ مین فڕیووە

22-04-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن سۆن هیونگ مین، ئەستێرەی تۆتێنهام
A+ A-

رووداو - هەولێر

سۆن هیونگ مین، یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی کیشوەری ئاسیا، باشترین یاریزانی ئێستای کۆریای باشوور و ناوێکی دیار لەنێو رکابەرییەکانی پرێمەرلیگدا.

نرخی ئەو یاریزانە لەماوەی 9 ساڵدا، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزەوە گۆڕانکاریی گەورەی بەخۆیەوە بینیووە، بە جۆرێک نرخی یاریزانەکە لە 2010ـەوە تاوەکو ئێستا 64 ملیۆن و 85000 یۆرۆ زیادیکردووە.

سۆن هیونگ مین کاتێک لە ساڵی 2010 لە یانەی سیئولی کۆریای باشوور چووە یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی، نرخی لەبازاری گواستنەوەی یاریزانان تەنیا 150 هەزار یۆرۆ بوو، بەڵام رۆژی لە دوای رۆژ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، لە 2013 پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بایرلیڤەرکۆزن کرد، نرخی یاریزانەکە بۆ 14 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە، لەو یانەیە ئەڵمانیا سۆن تاوەکو 2015 یارییکرد و بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە لەلایەن یانەی تۆتێنهامەوە گواسترایەوە، سەرەتا نرخی یاریزانەکە گەیشتە 25 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یاریزانەکە لەم وەرزە بە ئاستێکی تەواو جیاواز و بەرز دەرکەوتووە، لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا بە قۆناخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت، بەم هۆیەشەوە نرخی یاریزانەکە لە بازاری گواستنەوەدا گەیشتووەتە 65 ملیۆن یۆرۆ.

سۆن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و رۆڵێکی گەورەی بینی لەسەرخستنی تۆتێنهام بۆ قۆناخی پێشکۆتایی، دوای ئەوەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی دوو گۆڵی تۆمارکرد و سەرەرای ئەوەی دۆڕان، بەڵام سەرکەوتن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە