ڤیدیۆ؛ قەتەر کابینەکانی مۆندیال دەداتە رزگاربووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا

22-03-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن بوومەلەرزەی تورکیا و باکووری کوردستان مۆندیالی قەتەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

قەتەر 4 هەزار کابینەی ئامادەکراو بۆ نیشتەجێبوونی خێزان، بۆ رزگاربووانی بوومەلەرزە لە تورکیا و سوریا دەنێرێت.
 
ئەو کابینانەی کە بۆ پشوو و تێدا نیشتەجێبوونی هاندەرانی مۆندیالی 2022ـی قەتەر دروستکرابوون و لە دەوحە دانرابوون، ئێستا هەڵدەگیرێن و بۆ سوریا و تورکیا دەنێردرێن. 
 
میدیاکان ڤیدیۆی دوایین کاراونی گواستنەوەی ئەو کابینانەیان بڵاوکردەوە، کە لە کەشتییەکی بارهەڵگر لە کەنداوی عەرەبدا باردەکران بۆ ئەوەی بۆ تورکیا و سوریا بنێردرێن.
 
سندوقی قەتەر بۆ گەشەپێدان، مانگی رابردوو دەستی بە گواستنەوەی ئەو کابینانە کردووە و دەڵێت بە گشتی 10 هەزار خانووی ئامادەکراو دەنێرن بۆ نیشتەجێکردنی ئەو خێزانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی شوباتەوە ئاوارەبوون.
 
کابینە رەنگا و رەنگەکان کە هەریەکەیان دیوارێکی تەنکیان هەیە، بەشێوەیەک دروستکراون کە یەک یان دوو کەس لەخۆدەگرن، جێگای خەوتن، مێز و کورسییەکی بچووک، ئامێری فێنککەرەوە، تەوالێت و گەرماویشیان تێدایە.
 
پێشتر قەتەر بەڵێنی بە چەند وڵاتێک دابوو کە کابینەکانیان بۆ بنێرێت بۆ ئەوەی بدرێنە ناوچە هەژارنشینەکانیان، بەڵام وادیارە ئاوارەبوونی خەڵکێکی زۆر لە تورکیا و سوریا بەهۆی بوومەلەرزەکەی مانگی رابردوو، وای لە بەرپرسانی وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2022 کردووە بۆ ئەو دوو وڵاتە بنێرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە