ڤیدیۆ؛ گۆڵپارێزێک گۆڵێکی جوان تۆمار دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

لە خولی تۆپی پێی چیلیدا، گۆڵپارێزێک لە گۆڵی خۆیانەوە گۆڵ دەکات و هاوکاریی یانەکەی دەکات بۆ بردنەوەی سێ خاڵ.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی نۆیەمی خولی تۆپی پێی چیلی، یانەی کۆبرێسال لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی کۆلۆ یارییکرد، یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی خاوەن یاریگە کۆتاییهات، بەڵام ئەوەی کاردانەوەی زۆری لە یارییەکەدا دروستکرد تۆمارکردنی گۆڵێک بوو لەلایەن گۆڵپارێزی خاوەن یاریگەوە.
 
لە خولەکی 77ـی یارییەکەدا لیاندرۆ رێکینا، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی و یانەی کۆبرێسالی چیلی لە گۆڵی خۆیانەوە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش بەرامبەر برایان کۆرتیس، گۆڵپارێزی یانەی کۆلۆ تۆماردەکات و هاوکاریی یانەکەی دەکات بۆ بردنەوە بە 3-1.
 
گۆڵەکەی گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە لە خولی تۆپی پێی چیلی بووە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین گۆڵەکانی ئەم وەرزەی خولەکە، دوای بردنەوەی ئەم یارییەش کۆبرێسال چوارەم بردنەوەی تۆمارکرد و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکەدا ژمارەی خاڵەکانی بۆ 14 خاڵ بەرزکردەوە و یانەی کۆلۆ لە پلەی هەشتەمی ریزبەندە و 11 خاڵی هەیە.