رووداو دیجیتاڵ
لویس ڤان خال، راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، هێرشێکی توند دەکاتە سەر فیفا، بەهۆی ئەوەی کە مافی بەڕێوەبردنی مۆندیالی بە قەتەر داوە، دەشڵێت "فیفا بۆ پارە مۆندیالی بردووەتە قەتەر، نەک بۆ پێشخستنی تۆپی پێ".
لویس ڤان خال، لە کۆنگرەیەکی رۆژنەمەڤانیدا، بە توندی سەرکۆنەی یەکێتیی تۆپی پیی نێودەوڵەتی کرد و دووپاتیکردەوە کە ئەنجامدانی مۆندیال لە وڵاتێکی وەک قەتەر کارێکی بێ مانایە.
راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، گوتی "هەمووان دەزانن کە من پێموایە ئەنجامدانی مۆندیال لە قەتەر کارێکی بێ مانایە، پێشتریش لە هەڤپەیڤینێکدا کە بەر لە دوو ساڵ لەسەر یۆرۆ ئەنجاممدابوو وامگوتووە و ئێشتاش دووبارەی دەکەمەوە، ئەو کارەی فیفا هیچ پاساوێکی نییە، کارێکی هەڵەیە".
ئەو زایتر رەخنەی ئاراستەی فیفا کرد و گوتی "فیفا دەڵێت بۆ ئەوەمە تۆپی پێ لەوێ پێشبخەم، چۆن دەتوانن ئەوە بکەن، دەیانەوێت بە ئەنجامدانی مۆندیال لەو وڵاتە تۆپی پێ پێشبخەن، ئەوە قسەی پڕوپووچە".
ڤان خال، دووپاتیکردەوە "ئەوە گرنگ نییە، پارە و بەرژەوەندییە بازرگانییەکان هۆکاری سەرەکی فیفان بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، بۆچی پێتانوایە من ئەندامی لیژنەی فیفا نیم، سەرەڕای ئەوەی ئەزموونێکی باشم هەیە لە کارکردن لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا".
لە درێژەی قسەکانیدا، ڤان خال گوتی "هۆکارەکە بەدیاریکراوی ئەوەیە کە من خۆم لەو رێکخراوانە دوورخستووەتەوە، ئەوە راست نییە، دەتوانم راستەوخۆ ئەو راستییە لەسەر قەتەر بڵێم، بەڵام ئەوە یارمەتی جیهان نادات بۆ رزگاربوون لەو کێشەیە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ