رێباز عەبدوڵڵا رووی کردە یانەی تەڵەبە

22-03-2017
محەممەد کارێزی
محەممەد کارێزی
رێباز عەبدوڵڵا
رێباز عەبدوڵڵا
نیشانەکردن رێباز عەبدوڵڵا
A+ A-

پێچەوانەی چەند وەرزی رابردوو کە یانە کوردییەکان پشتیان بە یاریزانی عەرەب دەبەست لە خولی عێراقدا، بەڵام ئێستا یانە کوردیییەکان تەنیا زاخۆ ماوە و یانە عەرەبییەکان سوود لە یاریزانە کوردەکان وەردەگرن، رێباز عەبدوڵڵا گۆڵپارێزی یانەی هەولێر چووە یانەی تەلەبە، ئەمەش درێژە پێدەری چوونی یاریزانە کوردەکانە بۆ خولی عێراق.

کۆچی یاریزانە کوردەکان بەردەوامە و رێباز عەبدوڵڵای گۆڵپارێزی لاوی یانەی هەولێر رووی کردە یانەی تەڵەبە.

دوای کشانەوەی یانەی هەولێر لە خولی نایابی عێراق، کۆچی بە کۆمەڵی ئەستێرەکانی دەستی پێکرد بەرەو یانەکانی شاری بەغدا و باشووری عێراق، هەر بۆیە ئەم گۆڵپارێزە تەمەن بیست و پێنج ساڵەش بۆ درێژەدان بە کاروانی ژیانی  وەرزشی و زیاتر نمایش کردنی تواناکانی هەگبەکەی بردە پایتەختی عێراق.

رێباز عەبدوڵڵا پێشتر گۆڵپارێزی یانەی بروسک بوو، لەگەڵ یانەی هەولێر وەرزیی رابردوو نازناوی خولی نایابی کوردستان بەدەست هێناوە و وەک باشترین گۆڵپارێزی خولەکەش دەست نیشانکرا، هەروەها خەونی گەورەشی یاریی کردنە لە یەکێک لە یانەکانی ئەوروپایە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە