رووداو دیجیتاڵ
هاندەرانی یانەی ریال مەدرید داوایان لە یانەکەیان کردووە، گرێبەست لەگەڵ ئانا ماریا مارکۆڤیچی خانمە هێرشبەری کرواتی دەکەن کە بەجوانترین کچە یاریزانی جیهان ناسراوە.
ئانا ماریا لەماوەی رابردوودا یانەی سپۆرتینگ براگای بەجێهێشت و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە هەڵوەشاندەوە، بەڵام دواتر پەیوەندیکرد بەیانەی دامیانسی خولی پلە یەکی پۆرتوگال.
مارکۆڤیچ بۆ یانەکانی زیوریخ و گراسپۆپەرزی سویسری یارییکردووە، بەڵام هاوینی رابردوو چووە براگای پۆرتوگالی.
ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە، تاوەکو ئێستا بەشداری لە 20 یاریی دۆستانەی هەڵبژاردەی خانمانی کرواتیا کردووە. لەگەڵ یانەکەیدا بەشداری لە تەنیا چوار یارییداکردووە.
بەپێی ئەوەی رۆژنامەی 'ئەی ئێس' بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە لەماوەی رابردوودا ڤیدیۆیەکی پۆستکردووە و پشتگیریی خۆی بۆ یانەی ریال مەدرید دەربڕیوە لە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
دوای ئەو پۆستە کە بەفراوانی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، وایکردووە هاندەرانی یانەکە هەڵمەتێک بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ جوانترین کچە یاریزانی جیهان بەرپا بکەن.
هاندەرانی ریال مەدرید لە چەندین شوێنی جیاواز، پۆستەکەی ئانایان ریپلەی کردووەتەوە و داوا دەکەن تیپی خانمانی یانەکەیان، گرێبەست لەگەڵ ئەو خانمە یاریزانە بکات.
ریال مەدرید لە پاشکۆی قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ، سەرکەوتنی بەسەر مانچێستەر سیتیدا بەدەستهێنا و لە قۆناخی شانزە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدریدی هاوشاریی یارییدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ