ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ نەسڕی گەیاندە قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگ

 
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بە تۆمارکردنی گۆڵێک سەرکردایەتیی یانەی نەسڕی کرد بۆ بردنەوەی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و گەیشتن بە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە.
 
وەک ئەوەی گۆڵپارێزە باش بناسێت و بزانێت لە یارییەکەدا چی روودەدات سڵاوی لێ دەکات.
 
تەنیا 16 خولەک تێپەڕی ئۆتاڤیۆ بەلێدانی سەر گۆڵی پێشکەوتنی نەسڕی لە دژی یانەی فەیحا تۆمارکرد، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیکبوو لە نیوەی یەکەمدا ئەنجامەکە دوو هێندە لێبکات، بەڵام لە بەختی ئەو تۆپەکەی بەر ستوون کەوت و چووە دەرەوەی یاریگە.
 
کریس بەهۆی تووند یارییکردنەوە کارتی زەردی بەڕوودا بەرزکرایەوە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە و راهێنەرەکەی لە بڕیارەکەی ناوبژیوان ناڕازین.
 
سادیۆ مانێ لە دوو کاتی جیاوازدا هەوڵیدا ئەنجامەکە زیادبکات و گۆڵی دووەم تۆماربکات، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوو.
 
لە خولەکی 85 کریستیانۆ رۆناڵدۆ سوودی لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی فەیحا وەرگرت، گۆڵی دووەمی نەسڕی تۆمارکرد، ئەمە پێنجەم گۆڵی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا و لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی گشتی 26 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
نەسڕ گەیشتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگی ئاسیا و یاریی داهاتووی بەرامبەر یانەی عەینی ئیماراتییە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە باشترین کاتەکانیدایە، لە دوایین 8 یارییدا بەشداریی لە 11 گۆڵدا کردووە، 9 گۆڵی تۆمارکردووە و 2 ئاسیستی هەیە.
 
بەشێوەیەکی گشتی لەم وەرزەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەکاتێکدا تەمەنی 39 ساڵە، 39 یاریی کردووە و 38 گۆڵی تۆمارکردووە و 13 ئاسیستی هەیە و لە هەموو ئەو پاڵەوانێتیانەدا گۆڵی کردووە کە یاریی تێدا کردوون.